دوو توشبووی دیكه‌ی كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو توشبووی دیكه‌ی كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

كوردیو

ته‌ندروستی سلێمانی گیانله‌ده‌ستدانی دوو توشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30-6-2020 عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ سلێمانی گیانیان لەدەستدا، کە دوو پیاون و تەمەنیان 55 ساڵ و 65 ساڵە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،ئەو دوو تووشبووەی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان خەڵکی سەنتەری شاری سلێمانییە و ئەوی دیکەش خەڵکی ماوەتە.

به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا له‌ پارێزگای سلێمانی چوار هه‌زار و 229 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 793 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ 170 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌واڵی گرنگ