حكومه‌تی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومه‌تی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات

لیژنەی باڵای تەندروستی و پاراستنی نیشتیمانی حكومەتی عێراق ،13 بڕیاری نوێی تایبه‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا  ده‌ركرد.

ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 30 حوزه‌یرانی 2020 لیژنەی باڵای تەندروستی و پاراستنی نیشتیمانی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ، كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و تیایدا 13 بڕیاری نوێی ده‌ركرد، بۆ رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری كۆرۆنا.

لیژنەی باڵای تەندروستی و پاراستنی نیشتیمانی حكومەتی عێراق بڕیاری ئه‌وه‌شی دا ، كە رێگا بدرێت تاقیگە ئەهلییەكان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامبدەن، بەو مەرجەی لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی عێراقدا كار بكەن.

هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌وش درا، كه‌ وەزارەتی تەندروستی سەرپشك بكرێت ، لە دامەزراندنی كارمەندی پزیشكی و پڕكردنەوەی پێداویستییە تەندروستیەكانی وەزارەتی تەندروستی، وەك هەوڵێك بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا.

لیژنه‌كه‌ له‌ بڕیارێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، حكومەتی عێراق فەرماندەی ئۆپراسیۆن پارێزگاكان بە بەرپرسیار دادەنێت لە جێبەجێنەكردنی رێنماییەكان، هەروەها بڕیاردرا، بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە كاتژمێر 7ی ئێوارە تا 6ی سەرلەبەیانی.

 

هه‌واڵی گرنگ