ته‌ندروستی له‌باره‌ی ده‌رمانی گیاییه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌روو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ته‌ندروستی له‌باره‌ی ده‌رمانی گیاییه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌روو

ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ده‌رمانی گیاییه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌روو و ده‌ڵێت: "ئەو كەسەی ده‌رمانی گیایی دروستده‌كات و ده‌یفرۆشێت، ده‌بێت خاوەنی بروانامەی باوەرپێكراوبێت و لەلایەن وەزارەتەوە پەسند كرابێت، لەهەمان كاتدا ئەو دەرمانە گیاییەی دەیفرۆشێت لەو دەرمانانە بێت، كە رێگەپێدانی هەیە".

دكتۆر محەمەد قادر، ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بەكارهێنانی دەرمانە گیایی و میللیەكان زانیاری ده‌خاته‌ روو له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: "مامەڵە كردن بەم جۆرە دەرمانانە قەدەغەیە و زیانی زۆری هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ".

ووته‌بیژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ووتیشی: "ئەو دەرمانە گیاییانەی دەفرۆشرێت تەنها بە دوو مەرج رێگای پێ دراوە، ئەو كەسەی كاردەكات خاوەنی بروانامەی باوەرپێكراوبێت و لەلایەن وەزارەتەوە پەسه‌ند كرابێت، لەهەمان كاتدا ئەو دەرمانە گیاییەی دەیفرۆشێت لەو دەرمانانە بێت، كە رێگەپێدانی هەیە".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، بانگەشە بۆ چەند جۆرێك لە دەرمانی گیایی كرا، كە ده‌وترا بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا به‌سوودن بەتایبەت مێخەك و جاترە و چەند گیایەكی دیكە.

هه‌واڵی گرنگ