چه‌مچه‌ماڵ... كورێكی 17 ساڵان به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چه‌مچه‌ماڵ... كورێكی 17 ساڵان به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی قه‌زای چەمچەماڵ، گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی ته‌مه‌ن 17 ساڵانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند. 

دكتۆر فەرهاد محەممەد، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی قه‌زای چەمچەماڵ، بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: ئەو تووشبووە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکی لەگەڵدابووە و دوای مانەوەی بۆ ماوەی 12 كاتژمێر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانی "كوردیو"، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌،  ته‌مه‌نی 17 ساڵە و خەڵکی شارۆچکەی شۆرشی سەر بە قەزای چەمچەماڵە، و پێشتر لە نەخۆشخانەی سەرچناری تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی خەوێندرابوو. 

ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمیش ده‌ریده‌خه‌ن، تاكو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 6 هەزار و 144 تووشبووی کۆرۆنا تۆماركراون و له‌و ژماره‌یه‌شدا، هەزار و 855 کەس چاکبوونەتەوە و 207 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هه‌واڵی گرنگ