مەرجی هەرێم بۆ رادەستكردنەوەی دەروازە سنوورییەكان بە بەغدا ئاشكرا كرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەرجی هەرێم بۆ رادەستكردنەوەی دەروازە سنوورییەكان بە بەغدا ئاشكرا كرا

 

 

وتەبێژی حكومەتی عێراقی رایگەیاند، بەغدا دەیەوێت دەسەڵاتی فیدراڵی بسەپێنێت بەسەر سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی.

(ئەحمەد مەلا تەلال) وتەبێژ بەناوی حكومەتی عێراقی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتەكەی (موستەفا كازمی) دەیەوێت دەسەڵاتی فیدراڵی بسەپێنێت بەسەر سەرجەم دەروازە سنوورییەكان، وتیشی : بۆ ئەو مەبەستە كازمی لەنزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكات.

ناوبراو وتیشی، پارەو داهاتی دەروازە سنوورییەكان دەچێتە گیرفانی گەندەڵكاران و هیچ سودێكی بۆ حكومەت نییە.

بەپێی هەواڵێكی شەفەق نیوز، سەرچاوەیەكیش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێم ئامادەیە لەو بارەیەوە گفتوگۆ بكات لەگەڵ حكومەتی بەغدا لەبارەی رادەستكردنەوەی دەروازە سنوورییەكان، بەڵام بەو مەرجەی حكومەتی عێراقی هەموو دەروازەو خاڵە سنوورییەكانی تریش وەربگرێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ