تەرمی براو خوشكێك دۆزرانەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەرمی براو خوشكێك دۆزرانەوە

 

 

لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی تەرمی خوشك و برایەكی بەتەمەن دۆزرانەوەو پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی لەرووداوەكە دەست پێكردووە.

نەخۆشخانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی رایگەیاندووە: تەرمی براو خوشكێكی بەتەمەن كە (72) ساڵان و (61) ساڵانن لەگردی چۆمەی سلێمانی دۆزراونەتەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تەرمەكە دوێنێ‌ ئێوارە دۆزراونەتەوەو پێدەچێت چەند رۆژێك بێت گیانیانلەدەستدابێت.

رونیشكراوەتەوە، دوای ئەوەی دراوسێكانیان هەستیان بەبوونی بۆنێك كردوە پۆلیسیان ئاگادار كردۆتەوەو تەرمەكان لەماڵەكە دەرهێنراون، لەئێستاشدا لێكۆڵینەوەی پزیشكی لەهەردوو تەرمەكە دەكرێت.

هه‌واڵی گرنگ