لەتاران ناوەندێكی پزیشكی گڕی گرت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەتاران ناوەندێكی پزیشكی گڕی گرت

 

 

ناوەندێكی پزیشكی لە تارانی پایتەختی ئێران گڕی گڕت، هاوكات دەنگی تەقینەوە بیستراوە، دەوترێت كە (17) كەس گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەكی دیكەش بێسەروشوێن بوونە.

شەوی رابردوو ناوەندێكی پزیشكی لە گەڕەكی تەجریش لە تارانی پایتەختی ئێران گڕی گرت.

بەپێی ئەو دیمەنانەی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، هاوكات لەگەڵ بڵێسەی ئاگرەگە، دەنگی تەقینەوە دەبیسرێت، تاكو ئێستا هۆكاری ئاگركەوتنەوەو تەقینەوەكە ڕوون نەبۆتەوە.

بەپێی هەندێك سەرچاوە، گیانلەدەستدانی (17) كەس پشتڕاست كراوەتەوە، كە شەش كەسیان لەژێر نەشتەرگەریدا بوون.

هه‌واڵی گرنگ