حكومەت 50 ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخان دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەت 50 ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخان دەكات

 

 

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەكۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا بە بڕە پارەیەكی باش پشتیوانی بكات لە وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردۆتەوە، لەكۆبوونەوە ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بەبڕی (50) ملیار دینار هاریكاری وەزارەتی تەندروستی بكات بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە وڵاتی خستۆتە قۆناغێكی نوێوە.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق پشتیوانی حكومەتی بۆ وەزارەتی تەندروستی دووپات كردۆتەوە تاكو هەموو هەوڵەكانی تەرخان بكات بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئەو نەخۆشییەو هەوڵەكانی بۆ كۆنترۆڵ كردنی كەمكردنەوەی ڕێژەی تووش بوان بەو ڤایرۆسە.

 

هه‌واڵی گرنگ