ئەمرۆ لەبارەی دەرمانە رووسییەكەی چارەسەری كۆرۆنا ، حكومەتی عێراق كۆدەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ لەبارەی دەرمانە رووسییەكەی چارەسەری كۆرۆنا ، حكومەتی عێراق كۆدەبێتەوە

 

بریارە ئەمرۆ حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە.

سەلمان ئەلغرێباوی ، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، : " ئەمرۆ لیژنەكەمان لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی عێراق مستەفا كازمی كۆدەبێتەوە و تاوتوێ دواین پێشهاتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن".

وتیشی : " كۆبوونەوەكە لەپێناو قسەكردن دەبێت لەسەر كەمی پێداویستی نەخۆشخانەكان و كەلوپەلە تەندروستییەكان و كەمی میلاكات ، هەروەها باسی هێرشكردنە سەر كارمەندانی تەندروستیش دەكرێت".

سەلمان ئەوەیشی راگەیاند : " بابەتی دەرمانە رووسیەكە لەنێو كۆبوونەوەكە دەبێت و باسێكی وردی ئەم دەرمانە دەكرێت بۆ ئەوەی عێراق وەك چارەسەر بەكاری بهێنێت".

هه‌واڵی گرنگ