عێراق لەم رێگەیەوە دابینكردنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی دووپات كردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق لەم رێگەیەوە دابینكردنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی دووپات كردەوە

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەینێت ، حكومەت لەرێگای یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكییەوە مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران دابین دەكات.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند : " لەرێگەی یاسای وەرگرتنی قەرزی دەرەكی و ناوخۆییەوە دەتوانرێت بۆ ماوەی سێ مانگ موچەی فەرمانبەران دابینبكرێت".

وتیشی : " وەك بژاردەیەكی ناچاریش بۆ روبەڕبونەوەی قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی خەرجیەكان دەبێت حكومەت كۆنترۆڵی دەروازە سنوری و گومرگیەكان بكات و باج و رسومات رێكبخاتەوە، تا لەو رێگەیەوە بتوانێت ئەو كورتهێنانە داراییەی بەهۆی دجابەزینی نەوتەوە دروستبوە تێپەڕێنێت".

حكومەتی عێراق بەهۆی بریاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بریاری كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەڵوەشاندەوە و بریاریدا قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی بكات و مووچەی سێ مانگی داهاتووی پێ دابین بكات.

هه‌واڵی گرنگ