هه‌رێم... هه‌شته‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له‌م ناوچه‌یه‌ تۆماركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هه‌رێم... هه‌شته‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له‌م ناوچه‌یه‌ تۆماركرا

قائیمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق، هه‌شته‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی له‌ قه‌زای سه‌یدسادق راگه‌یاند كه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵانه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 1-7-2020، قائیمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق، له‌ راگه‌یه‌نراوێكا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "توشبوویەکی دیكه‌ به ‌ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا، که‌ گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 32 ساڵانه‌ و دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادقه‌، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ داخڵ بوون و خه‌واندنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ئه‌مشه‌و گیانی له‌ده‌ست دا".

قائیمقامیه‌تی قه‌زای سیدسادق راشیدەگەیەنێت: کە ئه‌مه‌ هه‌شته‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ست دانه‌ له‌ قه‌زای سیدسادق تا ئێستا بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت.

 
 

هه‌واڵی گرنگ