هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی ئه‌مرۆ ئاشكرا ده‌كرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی ئه‌مرۆ ئاشكرا ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی ئه‌مرۆی ئاشكراكرد و ده‌ڵێت: "بەهۆی رێكخستنی میزانیه‌ی نیوەی ساڵ لەلایەن بانكەكان مووچە خەرج ناكرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیه‌نراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆژی چوارشەممە 1-7-2020 بەهۆی رێكخستنی میزانیه‌ی نیوەی ساڵ لەلایەن بانكەكان مووچە خەرج ناكرێت.

بەڵام رۆژی پێنجشەممە 2-7-2020 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت خەرج دەكرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستی پێكردووه‌ و تاكو ئێستا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی: ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ، مووچه‌كا‌نیان دابه‌شكراوه‌.

هه‌واڵی گرنگ