وەزارەتی نەوتی عێراق : داهاتی مانگی رابردووی نەوت نزیكەی (3) ملیار دۆلاربووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی نەوتی عێراق : داهاتی مانگی رابردووی نەوت نزیكەی (3) ملیار دۆلاربووە

 

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماری مانگی رابردووی نەوتی بڵاوكردەوە كە خۆی لە نزیكەی (2) ملیار دۆلار دەدات.

وەزارەتی نەوتی عێراق دووپاتی كردەوە ، تەنها لە مانگی حوزەیران كۆی گشتی هەناردەكراوی نەوت لەرێگای كۆمپانیای سۆمۆ گەیشتۆتە (84) ملیۆن و (590) هەزار و (194) بەرمیل نەوت.

هاتووە ، لە كێڵگەكانی ناوەراست و باشووری عێراق زیاتر لە (81) ملیۆن و (7) هەزار و (675) بەرمیل نەوت فرۆشراوە ، لەكەركوكیش لەرێگای بەندەری مینا (3) ملیۆن و (482) هەزار و (519) بەرمیل فرۆشراوە.

لەبەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق هاتووە ، نرخی یەك بەرمیل نەوت لەمانگی رابردوو بەرێژەی (33.864) دۆلاری ئەمریكی خەملێنراوە.

لەبارەی كۆی گشتی داهاتی هەموو نەوت لەرێگای كۆمپانیای سۆمۆ بۆ مانگی حوزەیران ، وەزارەتی نەوتی عێراق دەلێت داهاتەكە گەیشتۆتە (2) ملیار و (861) ملیۆن و (140) هەزار دۆلاری ئەمریكی.

هه‌واڵی گرنگ