ئەم دوو شارەی عێراق پلەی گەرمای (47)ـیان تۆماركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم دوو شارەی عێراق پلەی گەرمای (47)ـیان تۆماركرد

 

دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراقی رایگەیاند ، دوو شاری عێراق بەرزترین پلەی گەرمایان لەم هاوینە تۆماركرد.

لە بەیاننامەیەكدا دەستەی كەشناسی عێراقی رایگەیاند ، هەردوو شاری بەسرە و ناسرییە بەرزترین پلەی گەرمایان تۆماركرد.

وەك لە بەیاننامەكە هاتووە ، ئەمرۆ (1)ـی تەمموزی (2020)لەهەردوو شاری بەسرە و ناسرییە پلەی گەرمای (47) تۆماركراوە و لەشاری بەغداش پلەی (43) تۆماركراوە.

ئەمەو وەك لە بەیاننامەكەی دەستەی كەشناسی هاتووە ، ساردترین شوێن لە عێراق پارێزگای دهۆك بووە و ئەمرۆ بەرزترین پلەی گەرما (38) پلە دەبێت.

هه‌واڵی گرنگ