وه‌كـ لای هه‌موان ئاشكرایه شه‌وی 25 له‌سه‌ر 26ی مانگـ به‌فه‌رمانی سه‌ره‌كـ وه‌زیرانی عێراق هێزێكی فه‌رمی تایبه‌ت به‌دژه تیرۆری عێراق ، به‌پاساوی تێكدانی باری ئه‌منی به‌غدای پایته‌خت ، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به‌گروپی حزب بوڵای عێراقی وده‌ستگیركران ، ئه‌م كرده‌یه‌ی دژه تیرۆر ڕاسته‌وخۆ به‌دوای خۆیدا چه‌ندین ڕووداو‌و كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه كه‌دواترینان ئازادكردنی چه‌كداره‌كانی حزب بوڵا بوو ! له‌ڕاستیدا ده‌ستبردن بۆ كارێكی له‌م چه‌شنه‌و كاردانه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی حزب بوڵا دژ به‌حكومه‌ت وسه‌رۆكـ وه‌زیرانی عێراق موسته‌فا كازمی ، به‌لای ئاگایان وچاودێرانی سیاسیه‌وه مایه‌ی سه‌رسامی وهه‌ڵوه‌سته كردن بوو ! چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره به‌م شێوه‌یه حكومه‌تی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی حه‌شد بكات ، بێ گومان كاردانه‌وه‌ی چه‌كدارانی گروپه‌كه به‌رانبه‌ر به‌بریاری حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی وهه‌وڵی ئازادكردنی ده‌ستگیراوان هێنده‌ی تر ڕووداوه‌كه‌ی گه‌وره‌كرد !
لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسە له‌سه‌ر فرمانه‌كه‌ی كازمی بكه‌ین كه نه‌یتوانی جێبه‌جێی بكات ، له‌وێشه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌كاردانه‌وه وتواناو دەسەڵات وهەژموونی گروپەکانی حەشدی شه‌عبی ، پێویسته سەرەتا بگەڕێینەوە بۆ كات وساتی سەرهەڵدان وئامانج لەدروستبوون وبەهێزکردنی ئەم گروپانە ، بەتایبەتی بڕیاری پێكهێنانی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پاش هاتنی داعش وداگیرکردن وپێشڕه‌ویكردنی له‌بەشێکـ لەناوچە سوننەنشینەکانی عێراقه‌وه هات ! له‌كاتێكدا ده‌بوو له‌بری پێكهێنان وبه‌هێزكردنی ئه‌م گروپانه ، هەموو ئەو پاڵپشتیە ماددی ومەعنەویانه‌ی كه له‌سه‌ر حیسابی بووجه‌ی گشتی ته‌رخانكرا بۆ گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بخرێته‌سه‌ر سوپای عێراق ودامودەزگا ئەمنی وسەربازیەکانی دەوڵەتی عێراقی پێ بەهێزبکرێت !
كه‌واته ئەپرسین ئایا هێزو دەسەڵاتی گروپەکانی حه‌شدی شه‌عبی به‌گشتی وحزب بوڵای عێراقی به‌تایبه‌تی تەنها بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ده‌وڵه‌تێكی وه‌كـ ئێران پاڵپشتی دەکات ؟! واتە سەرچاوەی هەموو فشار‌و توانایەکی ئەم گروپانە تەنها ئێران وبه‌رپرسانی ئێرانیه ؟ یاخود هێزو هەژموونی ئەم گروپانە هاوشێوەی گروپەکانی تر زیاتر لە سەرچاوە وسنوورو دەوڵەتێکـ تێ ئەپەڕێنێت ، چونکە وەکـ دەزانین له‌ئێستادا حزب ولایەنە سیاسیەکانی شیعە بەتایبەت گروپەکانی حەشد لەشەقامی شیعەی عێراقی خۆشەویست وڕێزلێگیراونین ، خۆپیشاندانەکانی ئەمساڵ وساڵی ڕابردوو نمونەیەکی بەرچاوە کە یەکێکـ لەبەهێزترین داواکاریەکانی خۆپیشاندەران بەئێستاشەوە سنووردانان بوو بۆ هەژموون ودەسەڵاتی سەربازی وئەمنی ودارایی گروپە چه‌كداره‌کانی شیعه !
جیاواز له‌مه‌ی كه‌ڕابورد له‌ناوه‌نده رۆشنبیری وده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا قسه‌یه‌كی تر هه‌یه گوایه ئه‌مریكا له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی موسته‌فا كازمی بووه ، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌دۆزینه‌وه‌و ده‌ست نیشانكردنی شوێنی چه‌كداره‌كان هاوكاری دژه تیرۆری كردوه ! ئه‌پرسین ئەگەر ئه‌مریكا هەر بەڕاست لەگەڵ لەناوبردنی گروپەکانە بەیەکجاری ، بۆچی زۆر جیددی نیە لەهاوکاریکردنی حکومەتەکەی کازمی لەچەسپاندنی یاسا وگەڕانەوەی دەسەڵات بۆ دەوڵەت ودەزگا فەرمیەکانی حكومه‌ت !؟ لانیکەم بەپاساوی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی هاوپه‌یمانان گورزه سه‌ربازیه‌كانی چڕبکاتەوە لەسەریان وه‌كـ له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجامیدا ، خۆ ئەمە پاساوێکی مەعقولە ! ده‌ی بۆچی ده‌ستی بۆ نابات !؟ ئایا ئەوە چەندە ڕاستە کەئەمەی کازمی پێی هەستاوه هەڵەیەکـ بووە لەنەزانین وبێ ئاگایی خۆی وڕاوێژکارەکانی ، گوایه به‌بێ حیسابكردن بۆ كاردانه‌وه‌و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان ناوه ؟! ئاخۆ سەرهەڵدان وپێکهێنانی ئەم گروپانە لەئەسڵدا بۆ بەردەوامی گەمە ویاریەکان نیه وهاوسەنگیدان نیه بەهەر پارسەنگێکـ بخوازێ عێراق بگەڕێنێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی ، له‌وێشه‌وه بیكاته‌وه به ده‌وڵه‌تی خاوەن یاسا وڕێسای چەسپاو هاوشێوەی وەڵاتانی جیهان ؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و ئه‌وه‌شی به‌دوایدا دێ له‌داهاتوویه‌كی نزیكـ و دوور ده‌یبینینه‌وه !