ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژكرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژكرایەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تاکو ڕۆژی 15ی تەمموز درێژکردەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی شارستانیی عێراقی لە ئاگادارینامەیەکدا بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 15.7.2020 درێژکردەوە.

بەپێی ئاگادارینامەکە، بڕیاره‌که‌ی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی، گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور، سەربازى، يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه.

هەر لە ئاگادارینامەکەدا هاتووە، "‌ده‌رچوواندنی ئەم بڕیارە له ‌چوارچێوه‌ی ڕێکارەکانی بەرگرتنە له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا."

هه‌واڵی گرنگ