وەزارەتی كار : رێژەی هەژاری لە (22%) بۆ (34%) بەرزبۆتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی كار : رێژەی هەژاری لە (22%) بۆ (34%) بەرزبۆتەوە

 

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق بڵاوی كردەوە ، بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت رێژەی هەژار لە وڵات بەرزبۆتەوە.

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی (عادل ئەلروكابی) رایگەیاند : " دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەموو جیهان و دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی وڵاتان ، كارەكە بەپێچەوانەبوویەوە و رێژەی هەژاری لە عێراق زیاتری كرد".

وتیشی : " رێژەی هەژاری لە وڵاتەكەمان لە (22%) بۆ (34%) زیادی كردووە ، هۆكارەكانیشی بۆ بابەتی تەندروستی و ئابووری دەگەرێتەوە".

روكابی ئەوەیشی راگەیاند ، وەزارەتەكەمان دەیەوێت بەهاوكاری لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەكان ئەم قەیرانە تێپەرێنێت و دەرفەتی زیاتری كار بۆ گەنجان برەخسێنێت و رێژەی هەژاری كەم بكاتەوە.

هه‌واڵی گرنگ