ئەمریكا ... بۆ جاری یەكەم لەوەتەی هاتنی كۆرۆنا ، بەرزترین حاڵەتی كۆرۆنا لەرۆژێكدا تۆماركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا ... بۆ جاری یەكەم لەوەتەی هاتنی كۆرۆنا ، بەرزترین حاڵەتی كۆرۆنا لەرۆژێكدا تۆماركرا

 

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ژمارە پێوانەیی لە بەرزترین حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی رۆژێكدا تۆماركرا.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی كردەوە ، تەنها لە ویلایەتی كالیفۆرنیا ، (9740) حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

رۆژنامەكە ئەوەیشی راگەیاندووە ، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوو (52) هەزار و (788) حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

لەمانگی رابردوو لە سەرجەم ئەمریكا (800) هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و كۆی گشتی حاڵەتەكان گەیشتۆتە نزیكەی دوو ملیۆن و (600) هەزار حاڵەت.

هه‌واڵی گرنگ