بلومبێرگ : بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان ، عێراق پەنا بۆ سندوق دراو و سعودیە دەبات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بلومبێرگ : بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان ، عێراق پەنا بۆ سندوق دراو و سعودیە دەبات

 

راپۆرتێكی ئەمریكی رایدەگەینێت ، عێراق هەموو هەوڵەكانی خۆی چڕدەكاتەوە لەپێناو دەربازبوون لە قەیرانی دارایی كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووچاری هاتووە.

بەپێی ئەو راپۆرتەی لە ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی بڵاوبۆتەوە ، هاتووە : " عێراق گفتوگۆیەكانی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەستپێكردووە بۆ وەرگرتنی قەرز و چارەسەركردنی كێشە ئابوورییەكانی".

لە راپۆرتەكە نوسراوە : " عێراق دەیەوێت بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی سعودی بكات بۆ كێڵگەكانی غازی سروشتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان".

بلومبێرگ ئەوەی نوسیوە ، عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گفتوگۆیان كردووە لەبارەی پێدانی (5) ملیار دۆلاری ئەمریكی وەك قەرز بە عێراق.

هه‌واڵی گرنگ