كازمی دواجار بڕیارەكەیدا...ئۆپراسیۆنەكە دەستیپێكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی دواجار بڕیارەكەیدا...ئۆپراسیۆنەكە دەستیپێكرد

 


بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی سەربازیی لە باكوری بەغدا ئەنجامدرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بەوەكردوە، بە فەرمانی موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە باكوری بەغدا-ی پایتەخت ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی سەربازیی ئەنجامدرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە “ئۆپەراسیۆنەكە بە فەرمانی كازمی و بە فەرماندەیی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق هاتوەتە جێبەجێكردن و چالاكییە سەربازییەكەش بەمەبەستی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە بوە”.

باس لەوەشكراوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا یەكەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و یەكەكانی (لیوای هێزە تایبەتەكات/ سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا و لیوای هێزی پیادەی 37 و لیوای وەڵامدانەوەی خێرا، لیوای ئەركە تایبەتەكانی پۆلیسی فیدراڵی و لیوایەكی حەشدی شەعبی) بەشداربون.

ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدراوە، بەمەبەستی راوەدونان و دۆزینەوەی شانە نوستوەكانی رێكخراوی تێرۆریستی داعش و پشكنینی ناوچەكان بۆ پاراستنی سەقامگیریان.

هه‌واڵی گرنگ