هەڵەبجە... هاوكاری بەسەر 154منداڵی نازداردا دابەشكرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵەبجە... هاوكاری بەسەر 154منداڵی نازداردا دابەشكرا

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەساڵح

پرۆژەی دڵاوا بەبڕی 22ملیۆن و 800هەزار دینار ، هاوكاری سێ مانگی 7,8,9ی2020ی بەسەر 154منداڵی نازداردا دابەشكرد .

 

مدریك علی عارف سەرپەرشتیاری پرۆژەی دڵاوا لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند : دوێنێ چوار شەممە (1/7/2020) لە هەڵەبجە (پڕۆژەی دڵاوا)ی خێرخوازی بۆ كەفالەتكردنی مناڵی بێ باوك، وەك بەشێك لە (ڕیكخراوی هانا) هەستا بە دابەشكردنی مووچەی (154) مناڵی نازدار، كە بریتی بوو لە مووچەی مانگەكانی (7و8و9)ی (2020)... كە (148) كەسیان یەكی (150،000) و شەش كەسیشیان یەكی (100،000) دیناریان پێ دراوە.

 

هەروەها ڕاشیگەیاند : كە كۆی گشتی هاوكاری ئەمجارەمان بریتی بوو لە (22،800،000) بو و لێرەوە دوعای خێر و دەستخۆشیمان هەیە بۆ خێرخوازان و داوای هاوكاری و پشتیوانی و بەدمەوەهاتنی بەردەوامیان لێدەكەین.

هه‌واڵی گرنگ