روسیا ... ڤلادیمێر پۆتن بە دەنگێكی رەها تا (2036) وەك سەرۆك هەڵدەبژێردرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

روسیا ... ڤلادیمێر پۆتن بە دەنگێكی رەها تا (2036) وەك سەرۆك هەڵدەبژێردرێت

 

ئەنجامە بەراییەكان بۆ دەنگدان لەسەر هەموواری دەستووری رووسیا دەریدەخات ، دەنگدەران رێگایان بۆ ڤلادیمێر پۆتن خۆش كردووە تا ساڵی (2036) وەك سەرۆك بمێنێتەوە.

كەناڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە ، بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدانی گشتی بۆ هەموواری دەستوور دەركەوتووە ،پۆتنی ئەفسەری پێشووی دەزگای هەواڵگری یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو كە ماوەی (20) ساڵە وەك سەرۆك و سەرۆكی وەزیران وڵات بەرێوەدەبات ، تا ساڵی (2036) لە پۆستەكەی بمێنێتەوە.

ڤلادیمێر پۆتن كە لە ساڵی (2024) ویلایەتەكەی كۆتایی پێدێت ، نزیك دەبێتەوە لەوەی بۆ ماوەی (16) ساڵی دیكە سەرۆكایەتی رووسیا بكات.

لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند : " زیاتر لە (74%)ـی دەنگە جیاكراوەكان پاڵپشتی لە هەموواری دەستوور دەكەن و پۆتن دەبێتەوە بە سەرۆكی گەورەترین وڵات لە هەموو جیهان".

هه‌واڵی گرنگ