هه‌فته‌ی داهاتوو هاوكاری ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هه‌فته‌ی داهاتوو هاوكاری ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان

وا بریاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هاوكارییه‌ پزیشكییه‌كان بۆ زیاتر به‌رلێگرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
 
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری "كوردیو"، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 2-7-2020، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوای له‌ تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردووه‌، هاوكاری ره‌وانه‌ی هه‌ریمی كوردستان بكات بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم.
 
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، ژماره‌ی تووشبووان له‌ هه‌رێم 6 هه‌زار و 403 كه‌سی تێپه‌راندووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌شدا 2 هه‌زار و 78 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 217 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
 

هه‌واڵی گرنگ