فەتوایەکی نوێ لەبارەی بڕوانامەوە دەردەکرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەتوایەکی نوێ لەبارەی بڕوانامەوە دەردەکرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، له‌باره‌ی بەکرێدانی بڕوانامە فەتوایەکی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: " بەکرێ دانی بڕوانامە بەهەموو جۆرەکانیەوە حەرامە و نادروستە".

 دکتۆر لوقمان جامیعی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، له‌باره‌ی بەکرێدانی بڕوانامە فەتوایەکی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: دار الافتاء ی وڵاتانی ئیسلامی و زانایانی موعتەبەری سەردەم، ئەم کارە بە حەرام دەزانن و ئێمەش داواکارین ئەو کردارە ئەنجامنەدرێت و ئەنجامدەرانی تەوبە بکەن".

 

ده‌قی فه‌تواكه‌:

بسم اللە الرحمن الرحیم

الحمداللە رب العالمین و الصلاة و السلام على سيد المرسلين محمد و على اله و صحبه اجمعين

و بعد:

لەلایەن کۆمەڵێک دکتۆری دەرمانساز پرسیار و نامەیەکمان بە دەست گەیشت ، دەربارەی بەکرێ دانی بروانامە، و داوای روونکردنەوەمان لێ دەکەن :

ئێمەش دەڵێن: ، بەکرێ دانی بڕوانامە بەهەموو جۆرەکانیەوە (بەتایبەتیش بواری پزیشکی _ کە وابەستەیە بە ژیانی مرۆڤ) حەرامە و نادروستە، لەبەر ئەو هۆکارانە :
١. پێچەوانەی یاسای دەوڵەتە (بڕوانە : یاسای تەندروستی گشتی عیراقی، ژمارە ٤٠ی ١٩٧٠) و فێڵکردنێکە لە دەوڵەت و خەڵک، وە پێغەمبەری ﷺ دەفەرمووێ (مَن غشنا فليس منا)(رواه مسلم)
٢. شەهادە خۆی وەک زات هیچ نرخێکی نییە و کاغەزێکە ئەگەر زانستی بەرامبەرەکەی لەگەڵدا نەبێت ، بروانامەش بۆ بەکرێدان و فرۆشتن دانەنراوە.
٣. بە دەیان زیانی لەناو دایە هەروەکو چۆن لە نامەی دەرمانسازەکان بۆمان هاتووە ،و ە قاعیدەی فیقهیشمان دەلێت
الضرر يزال
٤.بەکرێ دانی بروانامە ، هۆکارە بۆ دروستبوونی دەیان گەندەڵی ، بۆ نمونە ئەندازیار خۆی سەرپەرشتی پرۆژە نەکات، مقاول دەیان فێل دەکات و لە ئەنجامدا موڵکی گشتی زەرەرمەند دەبیت ، یاخود پزیشکێکی دەرمانساز خۆی ئاگاداری نەخۆشەکە نەبێت و بەپیویستی ئەو دەرمانەکە نەدات و هتد..
٥. شەریعەتی ئیسلام رەچاوی دەرەنجامی هەموو کارێک دەکات، جا گەر دەرەنجامەکە خراپ بێت ، هۆکارەکەشی حەرام دەبێت، چونکە دەبێتە یارمەتیدان لەسەر کاری نەشیاو ، خودای موتەعالیش دەفەرمووێ (وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ)(المائدة ،٢) ، لە قاعیدەی ئوسوڵیش هاتووە ( ما ادی الی حرام فهو حرام)
٦. ئەو کەسەی کە بەکارەکە هەڵدەستێت، چونکە پسپۆر نییە وەک دەرمانسازی تەواو، گیانی خەڵک لەژێر دەستیدا لە مەترسیدایە، مەعلومیشە وەک چۆن پەیامبەری خواﷺ دەفەرمووێ لەناوچوونی دونیا و ئەوەی لەناویەتی لەلای خودای گەورە ئەهوەنترە لەلەناوبردنی کەسێکی بێتاوان، کە جاری وا هەیە بە دەرمانێکی هەڵە ئەوە رووبدات..
* پاڵپشت بەم خاڵانەش دار الافتاء ی وڵاتانی ئیسلامی و زانایانی موعتەبەری سەردەم ، ئەم کارە بە حەرام دەزانن و ئێمەش داواکارین ئەو کردارە ئەنجامنەدرێت و ئەنجامدەرانی تەوبە بکەن.

دکتۆر لوقمان جامیعی

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان

١/٧/٢٠٢٠ هەولێر - کوردستان

هه‌واڵی گرنگ