نوێترین زانیاری لەبارەی تەندروستی د.بەشیر حەدادەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین زانیاری لەبارەی تەندروستی د.بەشیر حەدادەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی، د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، سەرچاوەیەکی نزیک لەناوبراو هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند؛ د. بەشیر خەلیل حەداد ماوە و تەندروستی باشە.

لەدواى بڵاوبونەوەى هەواڵى کۆچى دوایى د.بەشیر خەلیل حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، سەرچاوەیەک، هەواڵەکەى ڕەتکردەوە و ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، ناوبراو بارى تەندروستى جێگیرە و تەندروستی زۆر باشە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەحمەد بەشیر حەداد کوڕی د. بەشیر، سەبارەت بە هەواڵی تووشبوونی باوکی بەکۆرۆنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی” دەزانن جەنابی دکتۆر تەماشای ھەواڵەکان دەکات و پێدەکەنێت ! سەری سوڕماوە لە شێواوی ئەو خەڵکەی هەواڵی درۆ و بوختان بڵاودەکەنەوە .

نوسیوویشیەتی؛ ھەرشتێک لەلایەن خوداوە بێت بەوپەڕی ڕازیبونمان قبوڵی دەکەین، خەڵک ئێستا چاوکراوە و تێگەیشتوە لە ھەموو شتێک و ھەموو کەسێک بەباشی دەناسێت ، زۆر بیرکۆڵن ئەگەر بتانەوێت بەو ھەواڵە دروستکراوانە خەڵک بشڵەژێنن و ئەکتیڤی پەیجەکانتانی پێ زیاد بکەن.

هه‌واڵی گرنگ