كوردیو ئاماری ئەو رۆژنامەنووسانەی هەرێم بڵاو دەكاتەوە كە تووشی كۆرۆنابوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوردیو ئاماری ئەو رۆژنامەنووسانەی هەرێم بڵاو دەكاتەوە كە تووشی كۆرۆنابوون

 

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایدەگەینێت ، زیاتر لە (60) رۆژنامەنووس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون.

ئازاد حەمەدئەمین ، نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان بە كوردیوی راگەیاند ، نزیكەی (62) رۆژنامەنووس لە هەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون.

وتیشی : " لەكۆی (62) رۆژنامەنووس ، (58)ـیان لەرەگەزی نێرن و (4)ـیان رەگەزی مێن".

لەبارەی پشتگیریكردن و هاوكاریكردنی رۆژنامەنووسان ، نەقیبی سەندیكا بە كوردیوی وت : " ئێمە چاوەرێی دەزگاكانیان دەكەین بۆ ئەوەی پاڵپشتی ماددی و مەعنەویان بكەن ، ئێمەش لەسەر هێڵین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی تووشبووان و ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستییان".

هه‌واڵی گرنگ