پەردە لەسەر پیلانێكی نوێی داعش هەڵدرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەردە لەسەر پیلانێكی نوێی داعش هەڵدرایەوە

 

 

لێپرسراوێكی هەواڵگری لە كەركوك پیلانی نوێی داعش بۆ كاری توندوتیژی و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیان ئاشكرادەكات، ئەوەش بەكارهێنانی جزدانی بۆمبڕێژكراوە، بۆ ئەو مەبەستەش هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە.

(حەسەن سۆفی) لێپرسراوی هەواڵگری لیوی 56 ی حەشدی شەعبی لە قەزای حەویجە، رایگەیاند، لەڕێگەی سەرچاوە تایبەتییەكانمانەوە زانیاری ئەوەمان هەیە كە چەكدارانی داعش جزدانی بۆمبڕێژكراو بەكاردەهێنن بۆ كاری تیرۆریستی دژ بە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان.

ئەو جەختیكردەوە لەوەی كە ئەوە پیلانێكی نوێیەو جزدانەكانیان بەسەر ئەندامان و تۆڕەكانیان لەناو شارەكاندا دابەشكردووەو بەرنامەیان ئەوەیە هەر لەناو شارەكان و لەناو بازاڕو شوێنە گشتییەكاندا دەستپێبكەن.

لەبارەی ئەوەی ئەوجزدانانە لەكوێ دابەشكراون و ئەوان تا چەند دڵنیان، (حەسەن سۆفی) بۆ كەركوك ناو وتی، لەناو قەزای حەویجە، كەركوك و تەنانەت بەغداش دابەشكراوە، ئێمە زانیارییەكانمان لە سەرچاوەی خۆمانەوە بەدەست گەیشتووە.

(حەسەن سۆفی) وتیشی: داعش لە ماوەكانی رابردوودا زیاتر شەڕی پارتیزانیان دەكردو دوای هەر كردەوەیەك ناوچەكانیان چۆڵدەكرد، بەڵام لە دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لەو سنورانە، پیلانی جزدانی بۆمبڕێژكراو بەكاردەهێنن.

بەپێی وتەی ئەو لێپرسراوەی حەشدی شەعبی، لە ماوەكانی رابردوودا داعش دوو كردەوەیان لەڕێگەی جزدانی بۆمبڕێژكراوەوە لە حەویجە ئەنجامداوە، بەڵام خۆیان بوونەتە ئامانج.

هه‌واڵی گرنگ