لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر بڕیاری نوێ دەدرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر بڕیاری نوێ دەدرێت

 

 

ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر كۆدەبێتەوەو بڕیاری نوێ لەبارەی رێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی هاتوچۆ دەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان : چەند سیناریۆیەك هەن، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، یەكێك لە سیناریۆكان ئەوەیە كە قەدەغەی هاتوچۆ بە رۆژ هەڵگیرێت و چەند كاتژمێرێكی شەوان پەیڕەو بكرێت.

بڕیار لەوە دەدرێت، ئەو شوێنانە بە داخراوی بمێننەوە كە هاوڵاتیان زۆر لێی كۆدەبنەوەو قەرەباڵغی دروست دەكەن، بەتایبەت بازاڕە میللیەكان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل.

یەكێكی دیكە لەو سیناریۆیانەی بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر گفتوگۆی لە بارەوە بكرێت، رێكاری نوێ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لەنێوان هەولێرو پارێزگاكانی دیكە دادەنرێت.

هەروەها لێژنەكانی چاودێری بازارو شوێنە گشتییەكان بەردەوام دەبن لە چاودێری بۆ ئەوەی هاوڵاتی و كاسبكاران پابەندبن بە رێكارو رێنماییە تەندروستییەكان.

بەهۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناو هۆشداری وەزارەتی تەندروستی هەفتەی رابردوو ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر بڕیاریدا لە (30/6/2020) تا (4/7/2020) هاتوچۆ قەدەغە بكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ