خۆپیشاندەرانی بازیان ڕێگای سلێمانی كەركوكیان داخست
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خۆپیشاندەرانی بازیان ڕێگای سلێمانی كەركوكیان داخست

 

ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییەكان و كەرتی كارەبا، بەشێك لە هاوڵاتیانی ناحیەی بازیان دەستیان بە خۆپیشاندان كردو لە ئێستادا خۆپیشاندەران ڕێگای سلێمانی- كەركوكیان داخستووە.


پەیامنێری كوردیو لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین: پێشنیوەڕی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020، بەشێك لە هاوڵاتیانی بازیان بەهۆی خراپی خزمەتگوزاری ناحیەكەو خراپی ڕەوشی كارەبا دەستیان بە خۆپیشاندان كردو لە ئێستادا ڕێگەی هاتوچۆی نێوان سلێمانی- كەركوكیان داخستووە.

 

جێگەی باسە پێشتریش چەندینجار، هاوڵاتیانی ناحیەی بازیان بەهۆی خراپی ڕەوشی كارەبای ناحیەكەیان و خراپی كەرتی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندانیان ئەنجام داوەو داوای چاسەركردنی ڕیشەیی كێشەكانیان كردووە.

.

هه‌واڵی گرنگ