كوردیو زانیاری دروست لەبارەی كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوردیو زانیاری دروست لەبارەی كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات

 

هەناردەی نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە كەمی كردووە ، بەشێوەیەك لەوەتەی ساڵی (2015) ئەم نزمبوونەوەیە لە هەناردە رووی نەداوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ماڵپەری (S&P Global Platts) بڵاوی كردۆتەوە ، رۆژانە لە عێراق هەناردەكردنی زیاتر لە (497) هەزار بەرمیل نەوت كەمی كردووە و گورزێكی گەورەی لە داهاتی وڵاتەكەداوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ماڵپەرەكە روونی كردۆتەوە ، لە مانگی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق لە (3.083) ملیۆن بەرمیل بۆ (2.816) ملیۆن بەرمیل رۆژانە كەمی كردووە.

لەنێو هەواڵی ماڵپەرەكە باسی هەرنادەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش كراوە و لە (350) هەزار بەرمیل نەوت بۆ (267) هەزار بەرمیل دابەزیوە.

وێرای ئەمەش بەڵام حكومەتی عێراق پابەندی رێككەوتنەكەی ئۆپیك نەبووە بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت ، بەهۆی پاڵەپەستۆی سعودیە و چەند وڵاتێكی دیكە پێدەچێت هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگەكانی تەمووز و ئاب كەمتر بێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ