داوا ده‌كرێت جوتیاران لەبری تۆوی تەماتە، تۆوی بەرمیلە نەوت بچێنن!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوا ده‌كرێت جوتیاران لەبری تۆوی تەماتە، تۆوی بەرمیلە نەوت بچێنن!

كوردیو

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:ئه‌گه‌ر جوتیارەکانمان بەرمیلە نەوتیان بەرهەم بهێنایە،ئەو کات بەرپرسەکان زۆر بەئاسانی بەرهەمەکانیان بۆ ساغ دەکردنەوە.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 6-7-2020 سه‌رچنار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:"گەر لەبری سندقە خەیار و تەماتە جوتیارەکانمان بەرمیلە نەوتیان بەرهەم بهێنایە،ئەو کات بەرپرسەکان زۆر بەئاسانی بەرهەمەکانیان بۆ ساغ دەکردنەوە بەبێ ئەوەی پێویست بەوە بکات بەرهەمەکانیان فڕێ بدەن یان بێنە سەرشەقام و خۆپیشاندان بکەن بۆ ساغ کردنەوەیان". 

ده‌شڵێت،"بەرپرسەکان لەبری وەڵام نەدانەوە لەبەردەم دەرگای جوتیارەکاندا سەرەیان دەگرت تا بەرهەمەکانیان وەربگرن و ئاودیوی بکەن بۆخۆیان،بەڵام ئێستا کە بەرهەمەکانیان بێ ئەرزش بووە خۆیان لێ بێدەنگ کردووە".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی،"لەهەمووی سەیرتر دوو وەزارەتیشمان هەیە بەناوی وەزارەتی پلان دانان و وەزارەتی کشتوکاڵ، هەر بۆیە پێشنیارم بۆ برا جوتیارە بەڕێزەکانم ئەوەیە ساڵی داهاتوو لەبری تۆوی تەماتە و خەیار تۆوی بەرمیلە نەوت بچێنن!!! ".

هه‌واڵی گرنگ