بومەلەرزە ئەم شارەی كوردستانی هەژاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بومەلەرزە ئەم شارەی كوردستانی هەژاند

 


ناوەندی بومەلەرزەزانی سەربە دەستەی گشتی بومەلەرزە و كەشناسی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ سێ شەممە بومەلەرزەیەك شارێكی باشوری خانەقینی هەژاندوە.


لەبەیاننامەیەكدا ناوەندی بومەلەرزەزانی سەربە دەستەی گشتی بومەلەرزە و كەشناسی عێراق رایگەیاندوە" كاتژمێر 11:52و 25چركەی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ سێ شەممە 7/7/2020بومەلەرزە شاری سەرپێڵ و زەهاوی بەدووری 21كیلۆمەتر لە شاری خانەقینی هەژاندوە."


ناوەندی بومەلەرزەزانی سەربە دەستەی گشتی بومەلەرزە و كەشناسی عێراق ئاماژەی بە گوڕی بومەلەرزەكە نەكردوە تەنها ئەوەی باسكردوە كە دانیشتوانەكەی هەستیان پێكردوەو هیچ زیانێكیشی نەبووە.

 

هه‌واڵی گرنگ