بە وێنە ... كازمی سەردانی خانەوادەی هاشمی دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە وێنە ... كازمی سەردانی خانەوادەی هاشمی دەكات

 

مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق سەردانی ماڵی (هیشام ئەلهاشمی) پسپۆری ئەمنی دەكات كە رۆژی دووشەممەی رابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو تیرۆركرا.

وەك لە وێنەكان دەردەكەوێت كازمی سەردانی براكانی هاشمی دەكات و چاوی بە (3) منداڵەكەی دەكەوێت و لە نزیكەوە گوێ لە ئازاری نزیكەكانی دەگرێت.

جێی باسە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوێنێ چوارشەممە لەمیان كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی رایگەیاند : " پێویستە پەلە بكرێت لە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و ئەنجامەكانیشی رادەستی دادگا بكرێت".

هه‌واڵی گرنگ