زیاتر لە دوو هه‌زار دەروێش بە شمشێر هێرش ده‌كه‌نه‌ سەر بازگەیەکی ئاسایش
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیاتر لە دوو هه‌زار دەروێش بە شمشێر هێرش ده‌كه‌نه‌ سەر بازگەیەکی ئاسایش

كوردیو

نزیكەی دوو هەزار و 500 دەروێشی سەر بە شێخ محەمەدی كەسنەزان بە شمشێر، چەقۆ و خەنجەر هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 9-7-2020 لیوا مەریوان شێخ کەمال، سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، زیاتر لە دوو هه‌زار و 500 دەروێشی شێخ محەممەدی کەسنەزانی بە شمشێر، چەقۆ و خەنجەر هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری (كوردیو)، هێزه‌كانی ئاسایش ته‌قه‌یان كردووه‌ به‌سه‌ریانداو هه‌ندێكیان بریندار كراون، به‌ڵام ده‌روێشه‌كان به‌رده‌وامن له‌هاتنیان و هێزه‌كان ناتوانن رێیان لێ بگرن.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ سنووره‌كه‌ به‌ته‌واوی سنووردار كراوه‌ و رێگا به‌هاوڵاتیان نادرێت هاتوچۆ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌روێشه‌كان به‌بێ پشكنین و به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌م كاره‌یان كردووه‌.

هاتنی ئەو درەوێشانە بەمەبەستی بەشداریکردنیانە لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەممەدی كەسنەزانی كە بڕیارە رۆژی هەینی 10-7-2020 بەخاكبسپێدرێ‌.

هه‌واڵی گرنگ