عێراق.. داوا ده‌كرێت 14 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی رابگه‌یه‌ندرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. داوا ده‌كرێت 14 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی رابگه‌یه‌ندرێت

كوردیو
 
شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا رایدەگەیێنێت، عێراق چووەتە ئاستی سێیەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و پێویستە 14 رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی تەواو بسەپێنرێت.
 
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 9-7-2020 فالح زیادی، وتەبێژی شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، لەکاتی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری تەندروستی باسی ئەوەیان کردووە کە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوونەتە ئاستی سێیەم، باشترین چارەسەری زانستی و رای لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانیش ئەوەیە، کە قەدەغەی هاتووچۆی ناچاری بۆ ماوەی 14 رۆژ بسەپێنرێت، ئەمەش بۆچوونێکی زانستییە.
 
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا  69 هەزار و 612 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 39 هەزار و 502 کەس چاکبوونەتەوە و دوو  هەزار و 882 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 415 توشبووش ناجێگیره‌. 
 

هه‌واڵی گرنگ