رجیمی خەیاری بۆ دابەزینی كێش بزانن چییە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رجیمی خەیاری بۆ دابەزینی كێش بزانن چییە

 

ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێشی جەستەیان دابەزێنن بە شێوازی جیاواز رجیم دەكەن و كێشیان كەمدەكەنەوە، ماڵپەڕی (healthline) شێوازی رجیمی خەیاری بڵاوكردۆتەوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن بە هەفتەیەك.

رۆژی یەكەم :

بۆ ژەمی بەیانی یەك پارچە نان و یەك پارچە پەنیرو خەیار بخۆ، یان هێلكەو خەیار پێكەوە، بەڵام هێلكە بە كوڵاوی و بێ نان، بۆ ژەمی نیوەڕۆ ماسی سەلەمون بخۆن لەگەڵ گوشرای لیمۆو زەڵاتەی خەیار، بۆ ژەمی ئێوارە خەیارو زەڵاتەی بەزالیا بخۆن.

رۆژی دووەم:

شەربەتی ئەنەناس، لەگەڵ خەیارو نۆك بخۆن لە ژەمی بەیانی، بۆژەمی نیوەڕۆ سنگی مریشك و خەیاری خۆشكراو، یان ماسی تونە بخۆن، بۆ ژەمی ئێوارە دەتوانیت زەڵاتەی برۆكلی، پاقلە یان تەماتە بخۆن.

رۆژی سێیەم: 

سپێناغ و شەربەتی سێو لە بەیانیەكەی بخۆن، نیوەڕۆ سەلەمون و زەڵاتەیەكی سوك بخۆن، ژەمی ئێوارە سنگی مریشكی برژاوو زەڵاتە بخۆن.

رۆژی چوارەم:

پارچەیەك نانی قاوەیی و پارچەیەك پەنیرو خەیار بخۆن لە بەیانیەكەی، نیوەڕۆ برنجی قاوەیی و مریشك بخۆن لەگەڵ خەیار، ئێوارە ستیكێكی بچووك بخۆن بە زەڵاتەوە.

رۆژی پێنجەم: 

گێلاس و بێری بۆ بەیانی بخۆن لەگەڵ شیر، بۆ نیوەڕۆ زەڵاتەی سەوزەو تەماتە بخۆن، بۆ ئێوارە زەڵاتەی خەیار بخۆن بەپیازەوە.

رۆژی شەشەم:

بۆ ژەمی بەیانیان سپێناغ و خەیارو سەوزە بخۆن، بۆ نیوەڕۆ تۆست بخۆن لەگەڵ پاقلەمەنییەكان و زەڵاتەیەكی بچووك، بۆ ئێوارە هەر زەڵاتەیەكت پێخۆشە بیخۆن، بەڵام زەیتون و تەماتەو خەیاری تێدابێت.

تێبینی:

پێویستە لە نێوان ژەمەكان هیچ سووكە ژەمێك نەخۆیت، هەروەها ئەو خواردنانەی دیاریكراوە بڕێكی كەمیان لێبخۆ.

ئەم رجیمە بۆ هەفتەیەكە، ئەگەر كێشی جەستەت زۆرە دەتوانیت دوو هەفتە لەسەری بەردەوام بیت، بەڵام ئاگاداربە بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەری بەردەوام مەبە، چونكە تەواوی ئەو بڕە خۆراكیانە دابین ناكات كە بۆ جەستەت پێویستە، باشترە دوای دابەزینی كێشت وازی لێبهێنیت و وریای سیستەمی خۆراكیت بیت.

هه‌واڵی گرنگ