توێژینەوەیەکی نوێ ئه‌وه دەرخستووە کە ڤاکسینی نەخۆشی سیل، یان هەوکردنی سیی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه مرۆڤ لەتووشبوون بەکۆرۆنا بپارێزێت.
لە ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا توێژەرە پسپۆڕه‌كان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی ئەو کەسانەی پێشتر یان لەکاتی بەکارهێنانی پێکوتەی دژە سیل-دان، رێژەی مردن تیایاندا زۆر کەمە کاتێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.
توێژه‌ره‌كانئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه کە گەر لەناوچەیەک ڤاکسینی دژەسیل بەڕێژەی 10٪ بەکارهاتبێت، ئەوا بەڕێژەی 10.4٪ رێژەی مردن لەو شوێنە کەمبووە.
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا زاناکان هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی چۆن چۆنیی ڤاکسینەکە بدەنە کەسێک تووشی کۆرۆنا بووبێت، بەڵام ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن کە مادام بەکتریای زیندووی جۆری (Mycobacterium) لەپێکوتەی دژەسیل-دا هەیە، سیستمی بەرگری نەخۆش بەهێز دەکات و وا دەکات کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا لانیکەم بەڤایرۆسەکە نەمرێت.