شاره‌زایان تێبینی ئه‌و گۆڕانكاریی و كاریگه‌ریییانه‌یان كرد كه له دوای خواردنی شه‌ش ده‌نك سیری بر‌ژاو به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤدا دێ، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
*له ماوه‌ی 1 كاتژمێردا ئه‌و شه‌ش ده‌نكه سیره له گه‌ده‌دا هه‌رس ده‌بن و ده‌ست به چالاكبوون ده‌كه‌ن.
*له 2 تا 4 كاتژمێر سیر له ڕێی خوێنه‌وه به جه‌سته‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه و به خێرایی ڕووبه‌ڕووی خانه ئازاده‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه كه مانه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی دروستبوونی گرێی شێرپه‌نجه‌یی.
*ماوه‌ی نێوان 4 تا 6 كاتژمێر ، به‌ها خۆراكییه‌كانی سیر شیته‌ڵ ده‌بنه‌وه و به ته‌واوی سووده‌كانیتان پێ ده‌گات، ده‌ست به سووتاندنی چه‌وری و كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاوی زیاده له جه‌سته ده‌دات.
*له ماوه‌ی نێوان 6 تا 7 كاتژمێر ، تایبه‌تمه‌ندی دژه ڤایرۆس و به‌كتریایی چالاك ده‌بێ و به ته‌واوی ڤایرۆس و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له‌ناو ده‌بات.
*له ماوه‌ی 7 تا 10 كاتژمێر ، به‌ها خۆراكییه‌كانی سیر له‌لایه‌ن پێكهاته جیاوازه‌كانی جه‌سته‌وه هه‌ڵده‌مژرێن، تایبه‌تمه‌ندی دژه ئۆكسید له جه‌سته دروست ده‌كات و ئۆكسانه‌كان له‌ناو ده‌بات.
پاش 10 تا 24 كاتژمێر ئه‌و شه‌ش ده‌نكه سیره ده‌ست به خاوێن كردنه‌وه‌ی سوڕی خوێن ده‌كه‌ن و فشاری خوێن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و خانه‌كان ده‌بوژێننه‌وه، كه سه‌ره‌نجام ته‌مه‌ن درێژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و به گشتی ته‌ندروستی مرۆڤ زۆرباش ده‌بێت.