نەجمەددین كەریم داوا دەكات كەركوك بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەجمەددین كەریم داوا دەكات كەركوك بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ

 

 

پارێزگاری پێشوی كەركوك، وێڕای جەختكردنەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتی لەحكومەتی نوێی عێراق، داوای كرد ئەو پارێزگایە بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ.

(د. نەجمەددین كەریم) پارێزگاری پێشووی كەركوك لە سیمینارێكی ڤیدیۆیی كە بە بەشداری ژمارەیەك سیاسەتوان و كارناسی ئەمریكی سەبارەت بە دۆخی عێراق بەڕێوەچوو، وێڕای پاڵپشتی لە كابینەی حكومەتەكەی (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق و ڕەخنە لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستان، هەڵوێستی عێراق و ئەمریكای لە بەرانبەر ئەو هێرشانە لاواز وەسف كرد.

لەهەواڵێكی ئاژانسی میهردا هاتووە، ناوبراو سەبارەت بە داهاتووی پارێزگای كێشە لەسەری كەركوكیش جەختی كردەوە كە گۆڕینی ئەو پارێزگایە بە هەرێمێكی سەربەخۆ تەنیا ڕێگاچارەی لەبارە، بەڵام لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئەو پێشنیارەیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی سیاسی خۆیان ڕەت كردۆتەوە. (نەجمەددین كەریم) وتی: بەڕێوەبردنی گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە كەركووكیش لەسەر داوای یەكێتی نیشتمانی بووە.

هه‌واڵی گرنگ