ئەوانەى کۆڕۆنایان هەیە، چۆن چاره‌سه‌ری خۆیان بکەن لە ماڵەوە؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەوانەى کۆڕۆنایان هەیە، چۆن چاره‌سه‌ری خۆیان بکەن لە ماڵەوە؟

كوردیو

پزیشكێك چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ خۆچاره‌سه‌ركردن بۆ توشبووانی كۆرۆنا له‌ ماڵه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

دكتۆر زانا ئه‌حمه‌د، له‌باره‌ی چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی توشبووانی كۆرۆنا له‌ ماڵه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، لە مالەوە خۆت لە ژوورێک گۆشەگیر بکە، خۆت بەتایبەت لە ژنی دووگیان، بەساڵاچووان و یٔەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە بەدوور بگرە، چونکە یٔەوانە تووش ببن بە یٔاسانی چاک نابنەوە.

ده‌شڵێت، یٔەگەر پەیوەستیت بە دیندارییەوە زۆر لە خوا بپاڕێوە شیفای خۆت و یٔەوانی تریش بدات. نوێژ بە دانیشتنەوە بکە، بەڵام یٔەم ماوەیە بەڕۆژوو مەبە.

 

ده‌قی نووسینه‌كه‌ی دكتۆر زانا:

د. زانا یٔەحمەد/بۆرد لە پزیشکیی هەناو

بەداخەوە ڕۆژبەڕۆژ ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە زیاد بووندایە، بە جۆرێک نەخۆشخانەکان ناتوانن لەخۆیان بگرن. بۆیە یٔەگەر - دوور بێ- تووش بوویت، وا باشە خۆت ببیت بە دکتۆری خۆت! یٔەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەیت، سوودیان لێ دەبینیت:

1. دەروون یٔارامی زۆر گرنگە، وا هەست مەکە دونیا کۆتایی پێهاتووە، بەس تۆ نیت تووشی یٔەو نەخۆشییە بوویت، بزانە تۆ یەکێکیت لە زیاد لە 12 ملیۆن کەس. یٔینجا وای دابنێ تۆ لەو 93%یەی بەتەواوی چاک دەبنەوە، نەک یٔەوانی تر.

2. لە ماَلەوە خۆت لە ژوورێک گۆشەگیر بکە. خۆت بەتایبەت لە ژنی دووگیان، بەساڵاچووان و یٔەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە بەدوور بگرە، چونکە یٔەوانە تووش ببن بە یٔاسانی چاک نابنەوە.

3. مەهێڵە یٔەوانەی خزمەتت دەکەن لە دوو مەتر زیاتر لێت نزیک ببنەوە، چونکە یٔەگەر یٔەوانیش تووش ببن، کێ خزمەتت دەکات؟! وا باشە تەنها یەک کەس کە لە هەموویان گەنجتر و تەندروستترە خزمەتت بکات.

4. کە بەتەنها بوویت، پێویست ناکات ماسک بپۆشیت، چونکە زیاتر تەنگەنەفەست دەکات.

5. زوو زوو بە پەڕۆ و یٔاوی شلەتێن دەموچاو و سەر و ملت، دەیستەکانت تا یٔەنیشک و قاچەکانت تا یٔەژنۆت فێنک بکەوە. بۆ وشک کردنەوە کلێنس بەکاربێنە نەک خاولی.

6. ماسک و دەستکێش، کە لێت کردنەوە فڕێیان بدە، دووبارە بەکاریان مەهێنەوە.

7. لووت دەرگای چوونە ژوورەوەی هەوایە، نابێت بگیرێت. بۆیە زوو زوو یٔاوی تێوەردە و فن بکە. یٔەگەر گیرا، دەوانیت خوێیاو بگریتەوە و بە دڵۆپ تێی بکەیت.

8. لە کاتی پژمین و کۆکیندا کلێنس بەکاربێنە، دواتر کلێنسەکە یٔەمدیویٔەودیو بکە و لوولی بکە و فڕێی بدە تەنەکەی خۆڵەوە، یٔەگەر بیخەیتە ناو نایلۆنێکەوە و جوان گرێی بدەیت باشترە، تا ڤایرۆسەکە بە هەوای ماڵەوەدا بڵاونەبێتەوە.

9. یٔەگەر پەیوەستیت بە دیندارییەوە: زۆر لە خوا بپاڕێوە شیفای خۆت و یٔەوانی تریش بدات. نوێژ بە دانیشتنەوە بکە، بەڵام یٔەم ماوەیە بەڕۆژوو مەبە.

10. تا دەکرێت بچۆ هەوای کراوەی دەرەوە بەتایبەت ناو باخچە، تا هەوای پڕ لە یٔۆکسجین هەڵمژیت.

11. با ژوورەکەت دەرگا و پەنجەرەی کراوە بێت تا هەواگۆڕگێی هەبێت و ڕێژەی یٔۆکسجین لە ژوورەکەت کەم نەبێتەوە.

12. با ژوورەکەت زۆر سارد نەبێت، چونکە کەشی سارد ڕۆڵی هەیە لە تەسک بوونەوەی بۆڕیییەکانی هەوا و بەمەش زیاتر تەنگەنەفەس بوون.

13. تا پێت دەکرێت لەسەر خۆ و بە قووڵی هەناسە بدە.

14. ناوبەناو لێوەکانت بچووک بکەرەوە و بە زەخت هەناسە لە دەمتەوە بدەوە، هەوڵ بدە فوو لە میزڵدان بکەیت، بەم کردارانە سییەکان دەکشێن و توانای هەواگۆڕکێیان زیاتر دەبێت.

15. زوو زوو یٔاو بخۆوە، هەم لە وشکبوونەوە بەهۆی تاوە دەتپارَزێت، هەمیش یارمەتیدەرە بۆ یٔەوەی یٔەو ڤایرۆسانەی لە قوڕگدا کۆبوونەتەوە لە جیاتی یٔەوەی بچنە ناو سییەکان شۆڕببنەوە ناو گەدە و لەناو ترشییەکەی لەناوبچن.

16. خواردنی باش بخۆ، بەتایبەت پڕۆتینەکان کە بەردی بناغەی دروست بوونی (دژەتەن)ەکانن، وەک هێلکە و گۆشتی سوور و سپی.

17. یٔەم ماوەیە وەرزش مەکە، کەم بجووڵێوە، چونکە جووڵە پێویستی بەوەیە سییەکانت هەوای زیاتر وەربگرن، بەڵام لەم کاتەدا ناتوانن. بەڵام هەر لە جێوە جووڵە بە پەلەکانت بەتایبەت قاچەکانت بکە، بیاننوشتێنەوە و درێژیان بکەرەوە، چونکە یەکێک لە لێکەوتە خراپەکانی یٔەم نەخۆشییە خوێن مەیینە.

18. ڕۆژانە جلەکانت بگۆڕە، جلە پیسەکانت بۆ چەند سەعاتێکی کەم بخەرە بەر خۆر، لەم کەشە گەرمەی لای یٔێمە ڤایرۆسی پێوە نامێنێت! دوای دانە بەر خۆر یٔینجا بشۆرێت.

19. زۆر پێویستە ڕۆژانە چەند جارێک لەسەر سک پاڵ بکەویت.

20. وا باشە یٔاودەستی جیا بەکاربێنیت، یٔەگەر نا دەبێت ڕۆژانە یٔاودەستەکە بە لایەنی کەم جارێک بە (مەوادی تەعقیم) پاک بکرێتەوە.

21. تا دەکرێت زۆر لە خۆت بکە بۆ هەڵکەنندنی بەڵغەم و فڕێدانی، چونکە بەڵغەم پڕ لە میکرۆبە و یارمەتیی زیاتری هەو کردنی سییەکان دەدات. یٔنجا بیخە ناو کلێنس و دواتریش کیسی نایلۆنەوە و توند سەرەکەی گرێ بدە.

22. مێخەک نەسەلماوە سوودێکی هەبێت بۆ کۆڕۆنا. بە ڕێژەیەکی کەم بیخۆیت زەرەری نییە و ڕەنگە سوودیشی هەبێت. بەڵام لە سەری کەوچکە چایەک زیاتر بیخۆیت، بەکتریا سوودبەخشە کانی ناوڕیخۆڵەکانت لەناو دەبات و تووشی سکچوونت دەکات و دەردێکی گەورە دەخاتە سەر دەردەکەت!

23. تا دەکرێت شرووبی کۆکە بەکار مەهێنە، چونکە بەهۆی کۆکینەوە بەڵغەم و یٔیلتیهاباتی ناو سینگ فڕێ دەدرێت.

24. دەتوانیت یٔەم چارەسەرانە بەکاربهێنیت:

- حەبی پاڕاسیتۆل 500 میللیگرام 6 سەعات جارێک، یٔەگەر پێویستی کرد 4 سەعات جارێک، بە مەرجێک کێشەی جگەرت نەبێت

- یٔەگەر تا و یٔازارت کەم نەبووەوە: حەبی پڕۆفین ٤٠٠ میللیگرام 6 سەعات جارێک، بە مەرجێک کێشەی گەدە و گورچیلەت نەبێت. یٔەگەر پێویستی کرد 4 سەعات جارێک

- حەبی زینک 50 میللیگرام ڕۆژی یەک جار

- حەبی ڤیتامین Dی 5 هەزاری ڕۆژیی یەک جار، لەوە زیاتر مەخۆ، چونکە بێ پشکنین لەوە زیاتر بخۆیت یٔەگەر هەیە بەردی گورچیلە دروست بکات

- حەبی ڤیتامین C ١ گرام ڕۆژی یەک جار یان 500 میللیگرام ڕۆژی دوو جار

25. تووشی هەر یەکێک لەم حاڵەتانە بوویت، زوو خۆت بگەیەنە نەخۆشخانە:

- هۆش تێکچوون

- سەر گێژخواردن

- زیاد بوونی تەنگەنەفەسی

- هەناسە باش پێنەدران

- لێو شین بوون

- مێرووژانە و سڕ بوون

- حەب و خواردن پێ نەخوران

26. پشت بە خوا، دوای 2-3 هەفتە چاک دەبیتەوە. دوو هەفتە دواتر سەر لە بانکەکانی خوێن بدە و بوتڵێک خوێن ببەخشە، یٔەو کات دەبیت بە پاڵەوانی ڕزگار کردنی کەسێک لە مردن!

هه‌واڵی گرنگ