كاره‌بای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاره‌بای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

كوردیو

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییی کارەبای سلێمانی له‌باره‌ی پێدانی کارەبا لە رێگەی جۆزەی 16 بۆ 20 ئەمپێری راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-7-2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بەرنامەی پێدانی کارەبا لە رێگەی جۆزەی 16 بۆ 20 ئەمپێری نەماوە و ئیداره‌كانیش سه‌رپشككراون، به‌مانه‌وه یاخود لابردنی جۆزه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ پێشتر جۆزه‌ی (16-20) ئه‌مپێری بۆ دانراوه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی دانانی (پێوه‌ری زیره‌ك) له‌ رێگه‌ی پارێزگاره‌وه‌ گشتاندن بۆ هه‌موو یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان كراوه‌ بۆ كاری پێویست به‌وه‌ی كه‌ به‌رنامه‌ی دیاریكراو بۆ جۆزه‌كان نه‌ماوه‌ و هه‌موو پارێزگای سلێمانی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای بۆ هاوڵاتیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت، ئیداره‌كانیش سه‌رپشككراون، به‌مانه‌وه‌ یاخود لابردنی جۆزه‌كان."

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و (جۆزانه‌) توانیویانه‌ هاوكارێكی باش بن بۆ پاراستنی گۆڕه‌ره‌ (محه‌ویله‌)كان و فیده‌ره‌كانمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با و سودیان بۆ ئه‌و سنوورانه هه‌بووه ‌و له‌وكاته‌دا كاره‌بای باشتریان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستكارییكردن و سه‌رپێچیه‌كی زۆره‌وه‌، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر كه‌متر بووه‌ به‌ به‌راورد به‌ساڵانی پێشووتر."

راشیگه‌یاندووه‌ "هه‌روه‌ك پلانی سه‌ره‌تای دانانی جۆزه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی (پێوه‌ری زیره‌ك) ئه‌م پرۆژه‌یه‌ (دانانی جۆزه‌) كۆتایی دێت."

 

هه‌واڵی گرنگ