لەم ناوچەیەی كوردستان هەنگوینی سروشتی دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم ناوچەیەی كوردستان هەنگوینی سروشتی دۆزرایەوە

 

 

لە شاخی زێوەی ناوچەی دینارتە، لە دەڤەری زێبار، مێش هەنگێكی سروشتی لەلایەن چەند هەنگەوانێكی ناوچەكەوە دۆزرایەوە كە بڕی (10) كیلۆگرام هەنگوینی تێدابوو.

ڕۆژنیوز ڕایگەیاندووە، مێش هەنگەكە هەنگوینێكی پاك و تایبەتی هەبووەو هەنگەوانەكانیش كیلۆی بە زیاتر لە (100) دۆلار فرۆشتووە.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە (850) تۆن هەنگوین لەلایەن هەنگەوانانەوە بەرهەم دەهێنرێت، كە بەپێی پشكنینی تاقیگەیی و بەشداری پێكردنی لە چەندین پێشەنگای نێودەوڵەتیدا، بە باشترین هەنگوینی خۆماڵی دەستنیشانكراوە.

لە هەموو هەرێمی كوردستانیشدا زیاتر لە (11) هەزار هەنگەوان هەیەو بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم كەرتەیە، بەڵام ئەو هەنگوینەی كە لە بازاڕدا هەیە بە بازرگانی و نمرە دوو مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، بەڵام هەنگوینی شاخ زۆر بە دەگمەن لە بازاڕدا هەیەو نرخەكەشی سێ بەرامبەری نرخی هەنگوینی خۆماڵی و پەروەردەی دەستی هەنگەوانانە.

 

هه‌واڵی گرنگ