كلكدارێك بەدی دەكرێت كلكەكەی 5 كیلۆمەترە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كلكدارێك بەدی دەكرێت كلكەكەی 5 كیلۆمەترە

 

 

ئەو كلكدارەی بەمدوایانە بەدیكرا بەهۆی كاریگەری خۆرەوە كلكەكەی فراون دەبێت و شەوانە بەروونی لەئاسماندا دەردەكەوێت.

كلكداری (نیووایس) (Neowise) هەفتەی رابردوو گەشتە خولگەی مێركوری، بەهۆی نزیكبوونەوەی لە خۆر تۆزو گازی سەری دەسووتێت و كلكێكی درێژی بۆ دروستكردووە، لەئێستادا ئەو كلكدارە بەرەو زەوی دێت و لە دوو هەفتەی داهاتوودا لەنزیكترین خاڵی دەبێت لەزەوییەوە.

تەلیسكۆپی ئاسمانی ناسا ئەوەی بە تیشكی ژێر سوور كاردەكات كلكداری (نیووایس) ی دۆزییەوە.

زاناكانی لەئەركی چاودێری و توێژینەوە لەسەری بەشدارن دەڵێن، كلكدارەكە (5) كیلۆمەتر پانە، دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی كۆمەڵەی خۆر بەر لە (4.6) ملیار ساڵ.

ئاژانسی ناسا ووتی، تاكو مانگی (8) ی داهاتوو كلكدارەكە لەئاسمانی جیهاندا بەدی دەكرێت، دواتر بەرەو دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر دەڕوات، لەئێستادا لە تاریكیدا بەدی دەكرێت كلكەكەی بەكاڵی دیارە، بۆ باشتر بینینی كلكەكەی پێویست بە دووربین دەكات، ئاسمانگەڕان لەبنكەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی لەخولگە كلكدارەكەیان بەدی كردوە.

درەنگانێكی كۆتایی هەفتەی ڕابردوو، (باب بێنكن) لەئاژانسی ناسا وێنەی كلكدارەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكردەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ