نەخۆشخانەی علی ناجی ناوی گەورەوناوەڕۆکی بەتاڵ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەخۆشخانەی علی ناجی ناوی گەورەوناوەڕۆکی بەتاڵ

حەوت سەعات لەچاوەڕوانی فەحسێک!!!
بەمەبەستی دوباره پشکنینی کۆرۆنا کاک شاخەوانی برام من و هۆزانی خوشکمی برد بۆ نەخۆشخانە
نەخۆشخانەی شیرەکە لەئێمەوە نزیکترینیان بوو چوینە ئەوێ وتیان بچنە سەرچنار چوینە سەرچنار وتیان بچنە علی ناجی کاتێک دەوترا علی ناجی تایبەت بەکۆرۆنا وام دانابوو نەخۆشخانەیەکی زۆرگەورەیەو ڕەچاوی تایبەتمەندییەتی ئەم ڤایرۆسە کراوە
دوای چەند پرسیارێک نەخۆشخانەکەمان دۆزیەوە بەو گردەی ناوەڕاستی شارەوەیە کەماڵی زۆر مەسولی یەکیەتی لێ یە
کاتێک چوینە نەخۆشخانە کاتژمێر 9ی بەیانی بوو
لەم شوێنە هیچ مەرجێکی تەندروستی و سەلامەتی تیادانەبوو گومانم دەکرد کەمە نەخۆشخانەبێت چونکە هەردوو تەنیشتی ماڵ بوو ماڵێک کەڕەنگە 300مەترێک بێت کاتێک تابلۆی سەردیوارەکەم خوێندەوە نوسرابوو علی ناجی وەسیەتی کردوە لەدوای مردنی خانوەکەی بکرێتە نەخۆشخانە
لەباخچەی نەخۆشخانەکەدا کە50مەترێک دەبێت خێمەیەک هەڵدرابوو خەڵکی چاوەڕوان بوون ئێمە چووین ژمارە 137مان وەرگرت بۆچاوەڕوانی
بەڵام ئێمە توش بووی کۆرۆناین مەرجە لەشوێنک دورلەخەڵکی دی چاوەڕوان بین
وتیان بچنە ژێر خێمەکە 200کەس ژمارەیان وەرگرتبوو لەژێر خێمە بچکۆلەکەدا چاوەڕێ بووین
چیرۆکی هەموومان جیاوازبوو هەندێک تووشبوو بوون هەندێک لەسەرەتای ڤایرەسەکە بوون هەندێک دەیان ویست بزانن ڤایرەسەکە کۆتای هاتوەلەلەشیان هەندێک هیچیان نەبوو تەنهادەیان ویست دڵنیابنەوە
هەندێکی تر ئۆکسجینیان پێوە بوو چاوەڕێ ی ئیحالەبوون
هەموان شەکەت و ماندوو سەعات دەبێتە 12ئەفسەرەکە هاواردەکات ژمارە25بێتە ژورەوە ئەی هاواررررر دیارە سزامان دەدەن مەعقول نیە دوانزەی نیوەڕۆیەو تەنها25کەس چۆتە ژورەوە
تادەهات ناڕەزای و پرتەو بۆڵەی ئەم خەڵکە کەجەستەیان پڕئازارەو تونی و برسین زیاتر دەبوو
پرسیم ئەرێ بەڕاست وانزیک دەبێتەوە لەچوارکاتژمێر لێرەدا ماوینەتەتەوەئایا مەترسی نین بۆ ئەوانەی ساغن یان بۆ ئەوانەی مورافیقن چونکە هیچ پرسەو بۆنەو بازاڕێک هێندەی ئەم شوێنە بچوکە خەڵکی لێ نییە پرسیارەکانم بێ وەڵام مانەوە
هەندێک توڕەدەبوو دەڕۆشتەوە
تەماشای ئەفسەرەکەم کرد نەدەسکێش نەدەمامکی پێوە نەبوو ئایا کۆرۆنا کێشە نیە بۆئەمان؟
سەعات گەیشتە3چوینە ژورەوە نەخۆشخانە بچوکەکە کەلەهی گوندێکی بچوک دەچێ لەژورەوەش جمەی دەهات بەڵام بەداخەوە یەک کەس لەستاف و کاستی نەخۆشخانە جگە لەکچێک کەسێیان دەسکێش و دەمامکیان پێوە نەبوو ئینجا پرسیاروگومانەکان زیاتر دەبوون ئاخر من پانزە ڕۆژەچاوشارکێمە و کچەکەمم نەدیوە باوکم بیست ڕۆژە لەلادێ یە دەڵێن مەیەرەوە تازە ئێمە توش بوین !!!!!!
بەڵام ئایا ئەمانە توش نابن ؟ فەحس و نەتیجەکە لەژوورەوە دەخولەکە بۆئەم هەمو کاتە لەچاوەڕوانیدابین؟ بۆئێمە 7سەعات وەستێنراوین ؟کامانەن پابەندی لەم شوێنە بچوکە کە هەمومان تەنگەنەفەس بوین لەقەرەباڵغی خۆمان و بچوکی ئەم شوێنە ...
ئەرێ بەڕاست بۆکەسێک بەم هەموو نەخۆشە ناڵێ دەمامکەکانتان ببەستن؟
هەربەڕاست بەرپرسانی شار ئاگاداری ئەم نەخۆشخانەن ؟
ماڵی کاک قوباد لەسەرسوچەکەیە ئایا ئەم قەرەباڵغیە دەبینێت؟ ئایا ژوری ئۆپەراسیۆنی کۆرۆنا چیەکەن؟ لەم شارەدا شوێنێکی فراوان نەبوو بۆئەم پشکنینە دابنرێ ؟ چونکە چوینە هەموو نەخۆشخانەکان وتیان هەرلەعلی ناجی دەکرێ !!! کەئەم شوێنە ماڵی کابرایەکی خێرخوازه
ئەی ئەوپارەی لەکۆرۆنا سەرفتان کردوە بەچی دراوە

 

هه‌واڵی گرنگ