كوردی‌و
پزیشكێك باس له حاڵه‌ته‌كانی نه‌مانی هه‌ستی تامكردن و بۆنكردن ده‌كات و ده‌ڵێت:ئه‌گه‌ر پێشتر هیچ نه‌خۆشیه‌كی قورگ و لووتت نه‌بووه، ئه‌وا پێویسته پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌یت.
دكتۆر ڕەوەند کامەران پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ، لووت، و گوێ له نووسینێكا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، یه‌كه‌م جار كاتێك له وڵاتی چین كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا نیشانه سه‌ره‌كیه‌كان پێكهاتبوون له تایه‌كی به‌رز، كۆكه‌ی وشك، و هه‌ناسه ته‌نگی ،به‌ڵام دواتر كه بووه په‌تا و هه‌موو جیهانی گر‌ته‌وه نیشانه‌ی نوێ ده‌ركه‌وتن له شوێنی جیاجیا، بۆ نموونه نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تام.
ده‌شڵێت،ده‌رئه‌نجامه‌كان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك كه پێشتر تووشی هیچ حاڵه‌تێكی هه‌وكردن نه‌بووبێ یاخود لووت گیران و هه‌ستی به نه‌مانی بۆن و تام كردن كرد له ناكاو، پێویسته گومانی كۆرۆنای لێبكرێت.
ده‌قی نووسینه‌كه‌ی دكتۆر ره‌وه‌ند
%50ی هۆکارەکانی نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تام پەیوەندی بە كۆرۆناوە هەیە
یه‌كه‌م جار كاتێك له وڵاتی چین كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا نیشانه سه‌ره‌كیه‌كان پێكهاتبوون له تایه‌كی به‌رز، كۆكه‌ی وشك، و هه‌ناسه ته‌نگی ،به‌ڵام دواتر كه بووه په‌تا و هه‌موو جیهانی گر‌ته‌وه نیشانه‌ی نوێ ده‌ركه‌وتن له شوێنی جیاجیا. بۆ نموونه نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تام
پێویسته بیزانین:
زیاد له ٢٠٠ جۆر ڤایرۆس هۆکارن کە تووشی مرۆڤ ده‌بن به‌تایبه‌تی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت، بەجۆرێک هه‌ڵئاوسان رووده‌دات و ده‌بێته هۆی نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تام.
له هه‌موویان باوتر په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزایه كه ڕاهاتووین له نیشانه‌كان.
به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه، كه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته ترسی تووشبون بە کۆرۆنای لەسەرە؟
زانایان دوای توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له سه‌رنه‌مانی هه‌ست و بۆن له نێو نه‌خۆشانی كۆرۆنا له وڵاتانی چین، ئیسپانیا، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا ده‌رئه‌نجام گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك كه پێشتر تووشی هیچ حاڵه‌تێكی هه‌وكردن نه‌بووبێ یاخود لووت گیران و هه‌ستی به نه‌مانی بۆن و تام كردن كرد له ناكاو، پێویسته گومانی كۆرۆنای لێبكرێت.
بۆیه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتمانیی به‌ریتانی و سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌كان ئه‌م نیشانه‌یان زیاد كرد له‌سه‌ر لیستی كۆرۆنا.
دوای تووشبونی ئه‌م حاله‌ته چی بكه‌م؟
ئه‌گه‌ر نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تامكردنت له‌ناكاوه، لووت گیرانت نیه، پێشتر هیچ نه‌خۆشیه‌كی قورگ و لووتت نه‌بووه، ئه‌وا پێویسته پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌یت.
له حاڵه‌تێك پشكنین نه‌كه‌یت، پێویسته خۆت كه‌ره‌نتین بكه‌یت و به‌ركه‌وتنت له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بێت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته.
هیچ چارەسەرێک هەیە؟
تەنها چارەسەر کە بتوانی خۆت بەکاریبێنی، قەترەی ئاوی سەلاینە ڕۆژانە دەتوانی بەکاربێنی، ئەوەیتر پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر بێت.
ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ند ده‌خایه‌نێ؟
به پێی توێژینه‌وه‌كان تا ئێستا دوو جۆر نه‌خۆش هه‌ن جۆرێكیان دوای مانگێك هه‌ستی بۆن و تام ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام هه‌ندێك نه‌خۆش ئه‌م جاره تووشی گۆڕانێك ده‌بن له جیاوازی بۆنه‌كان واته بۆ نموونه هه‌ست به بۆنی ناخۆش ده‌كه‌ن، جۆری دووه‌م كه ڕێژه‌كه‌ی كه‌مه له‌وانه‌یه تا هه‌تایی بێت
شیكردنه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌م حاله‌ته چیه؟
تا ئێستا توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و زانایان ناویان ناوه Cleft Syndrome
ئه‌ویش كاتێك به‌رگری جه‌سته شه‌ڕی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ماره خانه‌كانی لووت ده‌بێت و زۆر جار به‌جۆرێك تێك ده‌شكێت كه چاكبوونه‌وه‌ی درێژخایه‌نه.
نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تام واتا نه‌مانی چێژ له‌ژیان، بۆیه خۆ پاراستن و پۆشینی ده‌مامك تاكه ڕێگایا بمانپارێزێ.
دکتور
ڕەوەند کامەران
پسپۆری نەخۆشیەکانی قوڕگ، لووت، و گوێ