زیانەكانی خواردنی ئیندۆمی بۆ منداڵان ئەمانەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیانەكانی خواردنی ئیندۆمی بۆ منداڵان ئەمانەیە

 

 

ئیندۆمی خواردنێكی خۆش و بەتامە، لەلای زۆرێك لە منداڵان بۆتە خووێك، ئامادەكردنی زۆر ئاسانە، بەڵام كەمترین بەها خۆراكیە سوود بەخشەكانی تێدایەو زۆرترین زیانی هەیە!

1. ئیندۆمی ڕێژەیەكی زۆری چەوری و كالۆری و سۆدیۆمی تێدایە، هەروەها ڕێژەكی زۆر لە ڕەنگە دەستكردەكان و ماددە پارێزەرەكان، كە لێرەوە ترسناكی و كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستی دەردەكەوێت، كەدەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش بەهۆی زۆری چەوری تێیدا.

2. زیان گەیاندن بە كۆ ئەندامی دەمارەكان، ئیندۆمی خوێی مۆنۆسۆدیۆمی گلوتامێیت monosodium glutamate ی تێدایە كە تام دەدات بە ئیندۆمییەكە، بەڵام بە ترسناكترین ماددە دادەنرێت كە دەبێتە هۆی:-

*تەلەف بوونی خانەكانی مێشك.

*كزبوون و بێ هێزكردنی توانای بیركردنەوەو تەركیز كردن.

*پەیوەندی هەیە بە هەندێ نەخۆشی لەرزین و زەهایمەر.

3. زیان بە جگەر دەگەیەنێت، ئیندۆمی ماددەی پرۆپیلین گلایكۆل propylene glycol تێدایە كە بۆ هێشتنەوەی شێی ئیندۆمیەكە بەكاردێت، بەڵام زیان بە جگەرو گورچیلەو دڵ دەگەیەنێت.

4. دەبێتە هۆی شێرپەنجە، بە بەردەوامی خواردنی ئیندۆمی پەیوەندی هەیە بە شێرپەنجەی مێشك و سییەكان.

5. كاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی دەروونی، ئەوانەی زۆر ئیندۆمی دەخۆن زیاتر تووشی كاردانەوەی توندو شڵەژان و دڵەڕاوكێ دەبن. 

6. سەر ئێشە، ئەوانەی ئیندۆمی زۆر دەخۆن تووشی سەر ئێشەی بەدەوام دەبن ئەوەش بەهۆی زۆری چەوری و ماددە پارێزەرەكان تێیاندا.

7. بەرزكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ و بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن.

8. زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت، لەبەر زۆری خوێیەكانی وەك سۆدیۆم و ماددە دروستكراوەكانی وەك ڕەنگەكان تیایاندا.

9. بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن، لەبەر بوونی زۆر خوێی سۆدیۆم و چەوریەكان، ئەوەش كار دەكاتە سەر لولەكانی خوێن و دڵ.

10. ڕشانەوە و سك ئێشەی بەردەوام لە منداڵان.

(د. نەجات عەبدولقادر حەمەد – پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان)

 

هه‌واڵی گرنگ