ناکرێت هۆزە کوردییەکان پەراوێزبخرێن و تەشهیریان پێبکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناکرێت هۆزە کوردییەکان پەراوێزبخرێن و تەشهیریان پێبکرێت

 

 

بە درێژایی مێژوی گەلی کورد بنەماڵەکانی کورد ڕۆڵی کاریگەرییان هەبووه له خەباتی سیاسی و ئاینی و کۆمەڵاتی، بەڵام له ئێستادا دەستێک له ناو سۆشیال میدیادا پەیدا بووە، کە دەیانەوێت هەموو وچان و مێژوی پڕسەروەری بنەماڵەکان زەڕبی سفربکەن، ئەگەر ئێمه قەڵس بین بەرانبەر کەسێک، ناکرێت هەموو کەسی ئەو کەسە بەخراپ بزانین و بێ هیچ فلتەرێک دابارینە سەر بنەماڵه و خانەوادەی، چوونکە هۆزەکانی کورد له پێشکەوتنی بازرگانی و سیاسی و ئاینی و هەموو سێکتەرە سەرەکییەکان ڕۆڵیان هەبوە و چەندین زانای ناو هۆزەکانی کورد توانیان یەکەم کتێبخانە دروست بکەن له زانکۆی ئەزهەر، سەیری مێژووی جافیش بکەین هۆزێک بوونە کە لەبواری کشتوکاڵ و بازرگانی و ئەدەبیات پێشەنگی ناوچەکانی تری کوردستان بوونە، نمونەی شاعیر و ئەدەبزانی ناو هۆزی جاف، (ئەحمەد موختار جاف) که تا ڕۆژگار بە رەوپێش بڕوات تام و چێژی شیعرەکانیان زیاتر دەبێت، له ناو هۆزی شێخدا نمونەی (مەلا شێخ محەمەدی قەردەداغی و صابری و بێخود و شێخ ڕەزای تاڵەبانی)مان هەبوە له هۆزی هەمەوەند (فەقێ قادری هەمەوەندی)مان هەبوه کە ئەم کەڵه پیاوەنە هەر یەکێکیان له هۆزی جیاوازی کورد بوون و خزمەتێکیان کردوە، کە شیعرەکانیان له زانکۆکاندا بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای تێدا بەدەستدەهێنن، بۆیە ناکرێت خەڵکی بکەوێتە دوای هاتوو هاواری سۆشیال میدیا، بێ ویژدانانە بکەونە گیانی بنەماڵه کوردییەکان، جا هەموو ئەو بنەماڵانەی کە ناو بنچینەیان هەیه، هەموو ئەمانە ئەگەر له سیاسەت یان ئابوری یان ئاینی، ڕۆڵیان نەبووبێت ئەکرێت بڵێن له ئاشتەوایدا پلەی یەکەم بوونە، بۆیە بێویژدانییە هێرش و جنێو بدەین بە کەسایەت و هۆزەکانی خۆمان، چوونکە زۆرێک له کە ساییەتی ناو هۆزەکان سنوری ئەدەبیات و چالاکیان بووە بە نێودەوڵەتی بەڵام لای خۆمان قەدرییان نازانین، کورد ووتەنی زیندوو کوژی مردوو پەرستین 

بۆیە هه میشە کوردەواری ووتوویانە چەم بێ چەقەڵ نابێت ناکرێت ئێمه بەهۆی خراپی کەسێک هەزاران کەسی دیکە خراپ بکەین کە لەو هۆزو کەسانەی کە خراپییان دەکەین دەیان زاناو شاعیری وەک ئەو کەسانەی تێدایە کە له سەرەوە ئاماژەم پێ کردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ