یاوێک لە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک كه هاوسەرەکەی بەهۆی کەمتەرخەمی کەرتی تەندروستییەوە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، لە توڕەییدا ئەویش ئامێرێکی نەخۆشخانەکەی شکاندووە و دواتر بە تەنیشت تەرمی هاوسەرەکەیەوە کەلەپچە کراوە.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 14 ی ته‌مموزی 2020 ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوویه‌وه، له ڤیدیۆكه‌دا پیاوێک بە هەمان ئەو قەرەوێڵەیەوە کەلەپچەکراوە کە تەرمی هاوسەرەکەی لەسەرە، ئەو پیاوە ناوی محەمەد کەریمە و پیشەی مامۆستایە.
برایەکی ئەو پیاوە ئاماژه به‌وه ده‌كات ، هاوسه‌ره‌كه‌ی محه‌مه‌دی برای دوای توشبوونی به كۆرۆنا، له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك تووشی هەناسەتەنگی بووه، ئه‌ویش كاتێك به‌دوای بوتڵی ئۆكسجیندا گه‌ڕاوه تا بۆی دابنێت ده‌ستی نه‌كه‌وتووه، بۆیه له توڕه‌ییدا ئامێرێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی شكاندووه.
ئەو برایەی محەمەد باس لەوەشدەکات: "دوای رووداوهكە پۆلیس محه‌مه‌د ده‌به‌نه بنكه، بەڵام كاتێك ده‌زانن كۆرۆنای هه‌یه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام تا محه‌مه‌د گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه هاوسه‌ره‌كه‌ی لە ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌دا گیانیله‌ده‌ستداوه و به‌ته‌نیشت قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه خراوه‌ته ده‌ستی".
لەوبارەیەوە ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌سه‌ر رووداوه‌كه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووەته‌وه، به‌بێ ئاماژه‌دان به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ئافره‌ته تەنها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "هاوڵاتیه‌كی یاوه‌ری تووشبوی كۆرۆنا ئامێرێكی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی شكاندووه و ئه‌وان رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر".