دوای (17) ساڵ سزای مەرگ بەسەر تاوانبارێك جێبەجێ دەكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای (17) ساڵ سزای مەرگ بەسەر تاوانبارێك جێبەجێ دەكرا

 

 

حكومەتی ئەمریكا بۆ یەكەم جار لە پاش (17) ساڵ سزای مەرگی سەپاند بەسەر تاوانبارێك كە لە ساڵانی نەوەدەكاندا خێزانێكی سێ كەسی كوشت.

(دانیال لویس لێی) كەسێكی ڕەگەزپەرستی سپی بوو لە ساڵی (1996) لە ویلایەتی ئەركەنساس پـیاوێك و هاوسەرەكەیی و كچێكی (8) ساڵی كوشت و پاشان تەرمەكەی فڕێ دابوونە ناو گۆمێكەوە.

بەر لە جێبەجێكردنی سزای مەرگ بەسەریدا لە بەندیخانەیەكی فیدراڵی لە ویلایەتی ئیندیانا وتویەتی، لە ژیانمدا هەڵەی زۆرم كردووە، بەڵام من ئەو تاوانەم نەكردووە، من پیاوكوژ نیم، ئێوە كەسێكی بێتاوان دەكوژن.

وەزارەتی دادی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دواجار (دانیال لویس لێی) ڕووبەڕووی ئەو سزایە بوویەوە كە شایستەتی.

بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوو سزای مەرگ بەسەر سێ تاوانباری گەورەی دیكە جێبەجێ بكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ