سەعاتی ئەپڵ بەم تەكنیكە روبەڕووی كۆرۆنا دەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەعاتی ئەپڵ بەم تەكنیكە روبەڕووی كۆرۆنا دەبێتەوە

 

 

كۆمپانیای (Apple) تەكنیكێكی نوێی بۆ سەعاتەكانی زیاد كردووە كە بەكارهێنەرانی هاندەدات بۆ ماوەی (20) چركە دەستەكانیان بشۆن.

كۆمپانیای (Apple) لە كۆنگرەی ساڵانەیدا تایبەتمەنیدییەكی نوێ بۆ سەعاتەكانی و چەند گۆرانكارییەكی نوێی ئاشكراكردووە.

وتەبێژی كۆمپانیاكەش ئەوەی ڕاگەیاندووە، دەستشتنێكی ڕاست و دروست ئەوەیە كە ماوەی (20) چركە بخایەنێت، چونكە ئەو شێوازە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و نەخۆشییەكان بە تایبەتیش ڤایرۆسی (كۆڤید – 19) كە بەجیهاندا بڵاوبۆتەوەو ژیانی هەمووانی خستۆتە مەترسییەوە.

ئەو تەكنیكە سەرنجی خستۆتە سەر هەستەوەرەكانی جووڵەو مایكرۆفۆن و ئامێری فێركردن بۆ ئەوەی كەسێك بتوانێت سەعاتەكەی بخاتە سەر (20) چركەو گەر ماوەی دەستشتنەكەی كەمتر بێت سەعاتەكە ئاگاداری دەكاتەوە.

كۆمپانیای ئەپڵ تەكنیكی نوێی شووشتنی دەستی بە داهێنانێك وەسف كرد كە یەكەمە لە جۆری خۆی لەو تەكنەلۆجیایانەی كە دەتوانرێت لەدەست بكرێن و ئەمەش یەكانگیرە لەگەڵ ئەپڵیكەیشنی تەندروستی كە لە ناو ئامێرەكانی ئایفۆندا هەیە.

هەروەها كۆمپانیاكە ڕونیشكردەوە، كە ئەو تەكنیكە بەشێكە لەو زنجیرە داهێنانەی كە دیزاینكراون بۆ یارمەتیدانی كەسەكان لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ شوێنی كارەكانیان، دوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە هۆی ئەوەی لە سەرانسەری جیهاندا خەڵك بۆ ماوەیەكی زۆر لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشدا ئەو تەكنیكە نوێیە ئاسانكاری دەكات بۆ بەكاربەران تا بیریان ێت لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە دەستیان بشۆن، هەروەها ئەپڵیكەیشنی تەندروستی تایبەت بە تەلەفۆنە زیرەكەكانی (iphone) یش ژمارەو ماوەی دەستشتنەكان دەردەخات و هەندێك زانیاریش دەخاتەڕوو سەبارەت بە گرنگی پاكوخاوێنی دەستەكان بە ڕەچاوكردنی كاریگەری دەستشتن لەسەر تەندروستی گشتی.

هەر لەو كۆنگرەیەدا چەند تازەكارییەكی تر لە (Apple Watch) خراوەتەڕوو لەوانە گۆڕینی ڕووكاری سەعاتەكەو هەروەها هەماهەنگ بوون لەگەڵ ئەو ئاوازانەی لە پرۆگرامی لەش ڕێكیدا دانراوەو چاودێریكردنی ماوەی پێویستی خەوتنی بەكاربەران.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ